Copy
هەواڵنامەی مێری

٢٦ ئەیلول ٢٠١٦
View this email in your browser

سەردانی مێری بۆ واشنتون

 

5-9 September, 2016 / گه‌ياندنی په‌يام


سەردانی مێری بۆ واشنتون

لە رۆژانی  ٥-٩ مانگی ئەیلول، شاندێکی توێژه‌رانی (ئينستیتیوتی مێری) له‌ پایتەختی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمريکا له‌لايه‌ن چەندین  دامه‌زراوه‌ی حكومه‌تی و ياسادانان و سياسات داڕێژتن و توێژينه‌وه‌ی ستراتيژی پێشوازی لێكرا.  ئه‌و شانده‌ له‌ چه‌ندين مێزگردی تايبه‌تدا ئەنجامی توێژينەوە‌كانی ئینستیتیوتی مێریان بۆ به‌رپرس و پسپۆڕان خسته‌ڕوو كه‌ ده‌رباره‌ی ئاينده‌ی موسڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌دوای شه‌ری داعش ئه‌نجاميان دابوو. هاوكات تيشكيان خسته‌ سه‌ر رۆڵی ئه‌مه‌ريكا و گرنگی داڕێژتنی سياسه‌تێكی تۆكمه‌ له‌لايه‌ن ئيداره‌ی ئێستا و ئاينده‌ی ئەمريکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.




زیاتر
 


ئاينده‌ی موسل لە پێش و لە کات و لە دوای ئازادکردن

 

5 September, 2016 / بلاوکراوە


ئاينده‌ی موسل لەپێش و لەکات و لەدوای ئازادکردن

 

ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە ئەوەیە کە لایەنە غه‌يره‌ سەربازیەکانی ئەم بابەتە شی بكاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی کە دەبێ چارەسەربکرێن پێش ئەوەی هێرشی کۆتای بکرێتە سەر داعش لە موسل. کەواتە ئەم ڕاپۆرتە جەخت دەخاتە سەر لایەنی مرۆیی و حوکمڕانی و دابینکردنی ئاسایشی دوای جەنگ و بونیاتنانەوەو پێکهاتنەوە.

زیاتر
کورتەی راپۆرت و پێشنیارەکان بە کوردی

 


شەڕی موسڵ؛ پلانی پێش و دوای ئازادکردن
 

21 July, 2016 / بلاوکراوە

شەڕی موسڵ؛ پلانی پێش و دوای ئازادکردن

 

ئاشکرایە کە کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ لە لایەن ڕێکخراوی داعش بووەتە بابەتێکی گرنگی نێودەڵەتی و ڕزگارکردنی ئەو شارەش وەکو هێمایەک بۆ بەزاندنی داعش لە عێراق تەماشا دەکرێت. لەم نێوەندەدا، فشارێکی نێودەوڵەتی پەیدابووە بۆ پەلەکردن و دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی ئەو شارە. بەڵام کێشەکە لێرەدا خۆی دەبێنێتەوە.

زیاتر


مسته‌فا هيجری: پابه‌ندين خه‌باتی سياسی به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی و ديموكراسی

 

31 July, 2016 / سێمينار

مسته‌فا هيجری: پابه‌ندين به‌ خه‌باتی سياسی به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی و ديموكراسی

 

“هه‌موومان پێويستيمان به‌ يه‌كڕيزیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌يه‌كی كاريگه‌رتر خه‌بات بۆ مافه‌كانمان بكه‌ين”، ئه‌وه‌ش په‌يامی به‌رێز مسته‌فا هيجری، سكرتێری گشتی حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، بوو له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی بۆ ئينستيتيوتی مێری له‌ رۆژی شه‌ممه‌، ۳٠ ته‌مموزی ٢٠١٦.

دواتر، له‌ رۆژی 22 ی ئاب ئينستيتيوت سیمینارێکی تايبەتی بۆ بەڕێز هیجری سازكرد به ناونيشانی “کورد لە ئێران :ئاواتەکان وئاستەنگاکان و دەرفەتەکان".  له‌و سێميناره‌دا هيجری جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ لەو کاتەی کە گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی هەنگاو دەنێت، کوردانی ئێران هەست بە پەراوێزخستن دەکەن و ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەسەتهێنانی مافە مەدەنی ودیموکراتیەکان بە شێوازی جۆراو جۆر هەر بەردەوامە.

ڤيديۆی سێميناره‌كه‌ لێره‌دا ببنيه‌

زانياری زياتر له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌


کۆنسوڵی بەریتانیا: لە ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ بۆ شەکسپیر، پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێم
 

21 July, 2016 / سێمينار

کۆنسوڵی بەریتانیا: لە ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ بۆ شەکسپیر، پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێم

 

لە کۆتایی دووساڵی کارکردنی وەک کونسوڵی گشتی لە باکووری عێراق و کوردستان، ئینستیتیوتی مێری سیمینارێکی بۆ ئەنگەس مەککی سازکرد بە ‘ناونیشانی لە هێڵی دژە فڕینەوە بۆ شەکسپیر: پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستانی عێراق’.

زیاتر


بەرنامەی چاوپێکەوتن - دلاوەر عەلادین
 

24 September, 2016 / چاوپێکەوتن

بەرنامەی چاوپێکەوتن - دلاوەر عەلادین

 

له ديمانه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NRT، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دين، سه‌رۆكی ئينستيتيوتی مێری، باس له‌ چوار ته‌وه‌ری گرنگ ده‌كات: كێشه‌ و لێكترازانه‌ ناوخۆييه‌كانی هه‌رێم و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر راگه‌ياندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئاينده‌ی موسڵ له‌دوای رزگاركردنی، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاشته‌وايی له‌ نێو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يی و ئايينيه‌كانی عيراق به‌تايبه‌تی له‌ پارێزگای نه‌ينه‌وا، وه‌ سياسه‌تی ئه‌مريكا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان و عيراق و ناوچه‌كه‌ له‌ پێش و له‌ دوای شكستپێهێنانی داعش.

زیاتر



 

August 2016 / Press
MERI Mentions 

selection of recent articles where MERI received international media coverage.

CONNECT WITH MERI

    

Visit MERI's website: www.meri-k.org
ABOUT US
 
The Middle East Research Institute (MERI) is an independent, not-for-profit organisation, focused on policy issues relating to the people, the land and the system of governance in the Middle East in general, and Kurdistan and Iraq in particular. It is based in Erbil, Kurdistan Region of Iraq.

CONTACT US

Middle East Research Institute (MERI)
Dream City, Erbil
Kurdistan Region, Iraq
E: *|info@meri-k.org|*
T: +964 (0) 662649690
Copyright © 2015 Middle East Research Institute (MERI). All rights reserved.

unsubscribe from this list    update subscription preferences